ڕێنمای و مەرجەکان

1- لە دوای تێپەڕ بوونی 24 کاتژمێر مافی ڕەتکردنەوە یاخود گۆڕانکاری لە داواکەت نابێت.

2- دڵنیابە لە دروستی زانیاریەکانت پێش کڕین وەک قیاس، تیراژ، کاتی چاپ، نرخ.

3- لە کاتی بوونی هەر کێشەیەک پێویستە بە زووترین کات ستافی زەمەن ئاگاداربکەیتەوە بۆ چارەسەری کێشەکەت.

4- ئەگەر کڕیار لە قۆناغی دیزاینی بەرهەمەکەی داواکەی ڕەتکردەوە ، پارەی دیزانی بۆ ناگەڕێتەوە.

5- دوای دیزاینی بەرهەمەکەت خۆت دەبێت پەسەندی بکەیت بۆیە لە کاتی بوونی هەر هەڵەیەک لە دیزاین ئێمە بەرپرسیار نین.

6- لە کاتی بوونی هەر کێشەیەک لە داواکەت وەک بوونی وێنەی نەشیاو یاخود نەبوونی مۆڵەت بۆ کارەکەت، پاش ئاگادارکردنەوەت هەڵدەستین بە ڕەتكردنەوەی داواکەت.

7- دیزاین و داواکاریەکانت پارێزراو دەبن و هیچ کەس مافی بینین یان داواکردنی بەرهەمەکەتی نابێت جگە لە خۆت.