ناس واڵێت، جزدانێكی داهێنه‌رانه‌ی نوێیه‌ كه‌ كۆمه‌ڵێك خزمه‌تگوزاری سه‌رده‌میانه‌ له‌خۆ ده‌گرێت و ده‌رفه‌ت ده‌داته‌ هاوڵاتیان و خاوه‌ن كۆمپانیا و دام و ده‌زگا حكومی و ناحكومیه‌كان كه‌ به‌ شێوازێكی سه‌رده‌میانه‌ مامه‌ڵه‌ داراییه‌كانیان به‌ ئاسانترین ڕێگه‌ ئه‌نجام بده‌ن. ئامانجی سه‌ره‌كی دروستبوونی ناس واڵێت ڕه‌خساندنی ڕێگه‌چاره‌یه‌كی باوه‌رپێكراوی دیجیتاڵیه‌ بۆ مامه‌ڵه‌ داراییه‌كانی هاوڵاتیان.

ناس واڵێت به‌رده‌وام كار له‌گه‌ڵ بانك و دام و ده‌زگا حكومیه‌كان و ڕێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان ده‌كات تاوه‌كو ژیانی هاوڵاتیان ئاسان بكه‌ن و به‌شێوازێكی سه‌رده‌میانه‌ فه‌رمانبه‌ران مووچه‌كانیان وه‌ربگرن. جگه‌ له‌مه‌ش ناس واڵێت هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵی ڕه‌خساندنی خزمه‌تگوزاریه‌ جۆراوجۆره‌كاندایه‌ تاوه‌كو هاوڵاتیان چیتر له‌خه‌می هه‌ڵگرتنی پاره‌ی كاشدا نه‌بن.

پارەدان بە ئۆنلاین

بۆ كڕینی ڕاستەوخۆی نیو بابەتەكانی نیو سایت پێویستە بەم ڕیگایە بێت

ناردنی پارە

بۆ پڕكردنەوەی جزدانی نێو سایتی زەمەن گرووپ یاخود بۆ كاری تایبەتیەكان

ناس واڵیت دابەزێنە

له‌ ڕێگه‌ی په‌یڕه‌ویكردنی چه‌ند هه‌نگاوێكی ‌کەم ده‌توانیت هه‌موو خه‌رجی و پاشه‌كه‌وته‌كانت به‌ڕێوه‌به‌ریت. بێبه‌رامبه‌ر و بێ گرفت ئەکاونتی ناس واڵیت بکەوە لە ڕێگەی مۆبایلەکەتەوە