چاپەمەنیەكان

چاپی بزنس كارت

بێ گومان هەموو شوێنیكی بازرگانی و فرۆشتنی كاڵا پێویستی بە بزنس كارت هەیە كە بیداتە كڕیارەكانی بۆ مانەوە و لەدەس نەدانی كڕیارەكانت  بەڵام چۆن وا بكەین سود لە هەموو شتەكان بینن بۆ ڕیكلام و بەهێز كردنی بازاڕمان !؟
بزنس كارت بارچەیەكی كاغەز یاخود چەن مواد و جۆری تری هەیە بەكاری ئەهینت بۆ ناونیشان و زانیاری بازرگانی خۆت كە هەڵدەگیریت لەگیرفان یاخود جزدان و كەسەكان لەكاتی پێویست دا بەكاری ئەهینن .

بزنس كارت

بزنس كارت جۆر و مواد و قەبارەی زۆر جیاوازی هەیە ، كەسەكان ڕایان جیاوازە لە هەڵبژاردنی ئەو موادانە

  • موادی جیاواز
  • دیزانی جیاواز
  • نرخی جیاواز

ئەم جیاوازیە یاریمەتت دەدات بۆ دۆزینەوەی ئەو كارتەی كە تۆ بەدوای دەگەڕێت .

دیاری كردنی كارت و هەڵبژاردنی و ئامادەكردنی بۆ كڕین

هەر بزنس كارتێك هەڵبژێری ڕونكراوەتەوە بە

  • نوسین
  • وێنە
  • ڤیدۆ

باس لەجۆری كارتەكە كراوە و ئاسانكاری كراوە بۆت .

لە هەنگاوی دواتر پرسیاری دیزاینت لی دەكات كە ئایا خۆت دیزاینت كردوە بۆخۆت و حازرە ؟ یان ئیمە بۆت بكەین

زیاتر ئەمە بۆ چاپخانە و دیزاینەرەكانی تر بەكار یەت كە ئەوانیش كارەكانیان بفرۆشنەوە كەسیێك خاوەن بزنس ی تایبەت بێت پێویستە داوای دیزاین بكات و نرخێكی ڕەمزی كەمی لەسەرە

چۆنێتی داواكردنی بزنز كارت و هەڵبژاردنی

ئەو خاڵانەی داوات لێ دەكات ڕاستەو خۆ پڕیان بكەوە

  • جۆری بزنس كارت
  • تایبەت مەندیەكان
  • داواكاری دیزاین

لەم وێنانەدا ڕوون كراوەتەوە

پڕكردنەوە و هەڵبژاردنی

  • ڕووكار
  • قیاس
  • كاتی چاپ
  • تیراژ

زەرورن بۆ دڵنیابنەوە لە هەڵبژاردنەكەت .

ستافی دیزاین

كاری ستافی دیزاین بەپی جۆری كارتەكە دەگۆریت بۆیە دەست نیشانكردنی كارتەكان پێش دیزاین پێویستە بۆ ئەوەی كارتیكی باش و شیاوت بۆ دروست بكریت و دیزانیكی سەردەمیانە و مۆدێرن بێت

جیهازی چاپ

جيهازی گەورەی چاپ

هەڵدەستێت بە چاپ كردنی ئەو دیزاینەی دیزاینەران پیان دەدەن و دورستی ئەكەن لەسەر داواكاری كڕیار ،

دواتر دەگوازرێتەوە بۆ بەشی چاپ و بەجیهازی ئۆفسیت دیزاینەكان چاپ دەكرین

بە كوالێتیكی زۆر بەرز و فوول دیقە

بە هەر چوار رەنگی CMYK ی حەقیقی

ئەم جیهازە بەجارێكت یەك پلێتی گەورەی كارت چاپ دەكات

جیهازی سلیڤان

سلیڤان ئەو جەلاتینە تەنكەیە

دەدریت بە سەر ڕوكاری ئەو كاغەزەی كارتەكەی لەسەر چاپ كراوە و چ جۆری لەماع یاخود ماتی بەردەستە

ئەم سلێڤانە دەبیتە پارێزەر بۆ كارتەكە بۆ زیاتر مانەوەی و درێژ كردنی تەمەنی ئەو چاپە

پارێزەری لە تەڕ بون و ڕەونەق دان بە چاپەكە

وە جوانتر كردنی ئەو چاپەیەیە كەجیهازی چاپ كردویەتی و رەونەق دانێكە بەكارەكە

بۆیە زۆربەی ئەو كارانەی ئەنجامیان دەدەین هەموویان سلیڤان دەكرێن

جیهازی یوڤی

جیهازی یووڤی بۆ ڕووكەشی كارت بەكار یەت

وە بۆ بارز كردنی كارتەكان بەكار دێت و تەختی باگراوەند بەماتی ئەمینتەوە

بارز كردن و لەماع كردنی نوسین یاخود ئەو وینەی لەناو كارتەكان دایە بەكار دێت

وە بۆ دیزاینی چەرمی یاخود هەر دیزانین و زبركردنی كارتەكان

یان نەخش و ئاڕتی جیاواز لەناو كارتەكان

وە لەسەر كارتی 700 گرام زۆر ڕاقی دەرەچیت

جوانترین دیزاین دەبەخشێت

جیهازی ئاڵتونی

جیهازی ئاڵتونی

ئەم جیهازە لەدوای چاپ كردن بەكار دێت

لەدوای یووڤی كردنی ئەو كارتە و دیزاینەكەی

دیاری دەكریت كە چ نوسنێك یاخود لۆگۆیەك

بكڕیت بە ئاڵتونی و بریقەدار ببێت

بەزەبری گەرم لی دەدریت و لێ نابیتەوە

شێوازیكی زۆر مۆدیڕن و راقی هەیە

جیهازی بڕین

كۆتا مەرحەلەی كارتەكان بڕینە

ئەگەر كارتەكە سادە بوو ئەوە ڕاستەو خۆ لەدوای چاپ و سلیڤان دێتە ئەم هەنگاوە

ئەگەر كارتەكە بارز بێت یان ئاڵتونی ئەوە دەبیت ئەم هەنگاوانەی كۆتا تەواو بكات

دواتر بێتە هەنگاوی بڕین

هەنگاوی بڕین قیاساتە هەم بۆ بزنس كارت یاخود قەبارە جیاوازەكانی

یان هەر داواكاریەكی تایبەتی تۆ كردبێتت ئەم بڕینە ئەنجامی دەدات

هەموو بزنس كارتێك ئەگەر بەجیهازی گەورە بكریت دەبیت بەم هەنگاوانەدا بڕوات بۆ ئەوەی كاریكی نایاب دەربچێت

هەنگاوی پێچانەوە

لەدوای تەواو بوونی كارتەكان

لەڕیگەی ویب سایتەوە ئاگادار ئەكرینەوە كە كارەكەت تەواو بوە

دواتر ئاگانامەت بۆ دیت بۆ ئمیڵەكەت

دواتر پەیوەندیت پیوە ئەكریت

بۆ دڵنیابنەوە لەوەی كە ئایا خۆت دیت بۆ وەرگرتنەوەی

یاخود بۆتان بگەێن و بدرێتەوە دەستت

ئیمە هەموو كارێكی باش وناوازەمان لەسەر ئاسان كردون

لێدوان لەسەر “چاپی بزنس كارت

  1. فهد ابراهیم دەڵێت:

    دەستان خۆش کارتێکم دەویت بۆڕێکڵام کردن واتامن هوتێل حجز دەکەم لەدەرەوەدەمەوێت کارتی بۆدەربکم چۆن دیزانیک باشە

وەڵامێک بنووسە